ههولێر-اهع
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیهندراوێکی لەبارەی کردنەوەی چەند شوێنێکی پێویست بۆ هاونیشتمانیان بڵاوکردەوە، کە بریتین لە: نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
بەپێی راگەیهندراوەکە كهوێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی ئەو شوێنانەی داوە بەم مەرجانە:
یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییهکان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکێکیان لە دوومەتر کەمتربێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.
پێنجەم/ رۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکان پاکژبکرێنەوە.
شەشەم/ رۆژانە نابێت له 15 نەخوش زیاتر ببینرێت.