به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه عێراق له‌م دۆخه سه‌خته‌دا له‌گه‌ڵ گه‌لى لوبنان ده‌بێت.
كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"گه‌ل وحكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ گه‌ل وحكومه‌تى لوبنان ده‌بێت ،به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ له‌به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان ڕوویدا".
وتیشى"جه‌ختده‌كه‌یه‌نه‌وه عێراق له‌م دۆخه سه‌خته‌دا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لى لوبنان بێت،داواكارین له‌خواى گه‌وره بریندارانى ئه‌م ڕووداوه خه‌مناكه به‌زووترین كات چاكببنه‌وه وئارامى بداته كه‌سوكارى قوربانیان،وپشتیوانى گه‌لى لوبنان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌رفاى به‌یروت ده‌یان كه‌س كوژران وبرینداربوون.
وه‌زیرى ته‌ندروستى لوبنانیش ڕایگه‌یاند له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ى مه‌رفاى به‌یروت 30 كه‌س كوژران و2500كه‌سیش برینداربوون.