ههولێر-اهع
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم،ئهمڕۆ سێشهممه، لەبارەی تاقیكردنەوەی خولی دوەمی پۆلە ناكۆتاكان دو بڕیاری دەركرد.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،رایگەیاند،"تاقیكردنەوەی خولی دوەمی پۆلە نا كۆتاكان لە 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە هەمو بەشەكانەوە لە 9/8/2020 بە رەچاوكردنی رێككارە تەندروستییەكان ئەنجامدەدرێت."
لە بڕیاری دوەمدا هاتوە، ئەو خوێندكارانەی توشی كۆرۆنا بون، بە مەرجێك لە رێگەی راپۆرتی پزیشكییەوە بسەلمێنرێت، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەكان بكات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان كە لەكاتێكی گونجاودا و بەر لە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن تاقیكردنەوە ئەنجامبدەنەوە.