حه‌كیم داوا له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات یارمه‌تى لوبنان بدات له‌و قه‌یرانه‌ى تیایدایه‌

  • 4-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،داواى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد یارمه‌تى لوبنان بده‌ن له‌و قه‌یرانه‌ى تیایدایه‌.
    حه‌كیم له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ لێكه‌وته‌كانى ته‌قینه‌وه‌كان كه‌پایته‌ختى لوبنانیان هه‌ژاند،وچه‌ندین قوربانى لێكه‌وته‌وه‌ وهه‌روه‌ها وێرانكارییه‌كى زۆرى گه‌یانده‌ شوێنى ته‌قینه‌وه‌كان".
    وتیشى"له‌كاتێكدا گه‌رمترین سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى لوبنان وگه‌لى برا ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت كه‌سوكارى قوربانیان،له‌هه‌مان كاتیشدا داوا له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین پاڵپشتى لوبنان بكات ویارمه‌تى بدات له‌و قه‌یرانه‌ى تیایدایه‌".