سەرچاوەکانی ئاو:لە ئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات دەستپێدەکەن

ناوخۆ
  • 4-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، رایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات دەستپێدەکەن.
    عەونی زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند: "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،  مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،  راسپاردووە بەمەبەستی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ تورکیا لەبارەی پشکی ئاو لەهەردوو رووباری دیجلە و فورات".
    عەونی زیاب جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی زۆری بە ئاو هەیە، و نەگەیەشتن بە رێکەوتن زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
    زیاب ئاماژەی بەوەشکرد کە هەردوولا لەبارەی ئەم پرسەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەن.