بەغدا – ا ه ع دەستەی نەزاهە ئەمرۆ پێنج شەممە، ئاشكرایكرد لەهەوڵەكانی بۆ رادەستكردنەوەی فەلاح سودانی وەزیری بازرگانی پێشوتر سەركەوتوو بووە و تەئكید دەكاتەوە لەسەر گەیشتنی بۆ بارەگای فەرمانگەكەی بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، دەستەی نەزاهە دەڵێت: لە هەوڵەكانی بە تایبەت لەچەند ساڵی رابردوودا سەركەتووبوو لە ئامادەكردنی دۆسیەی تایبەت بە تۆمەتبار (سودانی) و ئەو بریارانەی لەبارەیەوە دەركراون. وتیشی ئەو دۆسێیانە بۆ پۆلیسی تاوانی نێودەوڵەتی (ئەنتەرپول) نێردراون لەگەڵ بەریتانیا بەوپێیەی تۆمەبار رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی هەیە، لەوبارەیەشەوە لە چەند مانگی رابردوودا تیمێكی دەستەی نەزاهە سەردانی بەریتانیایان كرد بۆ كاراكردنەوەی دۆسیەی هاوردەكردنەكان، رونیشیكردەوە هەوڵەكانی بەرهەمیان هەبووە دوای ئەوەی پۆلیسی ئەنتەرپول هێلی سوری لە 2/6/2014 دەركردووە بە واتای دەستبەسەر كردنی كەسی داواكراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ دەركردنی ( راگەیاندنی گەڕان) لە29/10/2014 كە بەواتای دەستەبەسەركردنی داواكراو دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.