به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵى زانایان وفه‌قییان وپیاوانى ئاینى له‌توندوتۆڵكردنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ردانى گڵكۆى هه‌ردوو پێشه‌وا،مو‌سا كوڕى جه‌عفه‌ر كازم ومحه‌مه‌د كوڕى عه‌لى جه‌واد سڵاوى خوایان لێبێت له‌شارى كازمییه كردووه،وڕێوره‌سمى زیاره‌تى ئه‌نجامداوه وداواى له‌خواى گه‌وره كردووه عێراق وگه‌له‌كه‌ى بپارێزێت ،وكاروبارى وڵات سووك و ئاسان بكات،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى وڕه‌زایی ته‌واوى خواى گه‌وره وده‌روون وخه‌ڵكى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كازمى،سه‌ردانى گڵكۆى پێشه‌وا ئه‌بى حه‌نیفه نو‌عمان كوڕى سابت ڕه‌زاى خواى لێبێت له‌شارى ئه‌عزه‌مییه كردووه،وڕێوڕه‌سمى زیاره‌تى ئه‌نجامداوه وداواى له‌خواى گه‌وره كردووه عێراق وگه‌له‌كه‌ى بپارێزێت ،وسۆز وبه‌زه‌یی ببارێته سه‌ر وڵاتى پێغمبه‌ران وپێشه‌واكان".
ئاماژه‌یشى دا كازمى سه‌ردانى باره‌گاى كۆمه‌ڵگاى فه‌قییانى عێراقى كردووه وچاوى كه‌وتووه به‌ڕیش سپى وزانایانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه وكاروباى گشتییان تاوتوێ كردووه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ڕۆڵى زانایان وفه‌قییان وپیاوانى ئاینى له‌پێناو خێر وچاكه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان،هه‌روه‌ها ئه‌ركیان له‌توندوتۆڵكردنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى وسه‌قامگیرى وڵاتى به‌رزنرخاندووه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونیشیكرده‌وه كازمى له‌په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى كازمییه چاوى كه‌وت به‌به‌رێز حسێن ئیسماعیل سه‌دڕ وله‌و دیداره باسى له‌راوبۆچوونى ڕاست وباشتركردنى گوزه‌ران وباشه بۆ خه‌ڵك وهۆشیارى وڕه‌چاوكردنى كاروباریان كردووه.