هه‌ولێر-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، 16 بڕیاری نوێی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاتوچۆكردن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌ته‌واوی راده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردراوه سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌كانی وه‌ك (ماركێت و رێستۆرانت و شوێنه بازرگانیه‌كان) نابێت رێگه بده‌ن به چونه ژوره‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ شوێنه‌كانیان به‌بێ به‌ستنی ده‌مامك، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنه بۆماوه‌ی 10 رۆژ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار پێبژاردن ده‌دات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاردراوه به‌داخستنی گشت سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان (پزیشكان، پزیشكانی ددان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، تاقیگه‌یی) بۆماوه‌ی 14 رۆژ، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به‌داخستنی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و پاركه‌كان و كافرتیا و چایخانه‌كان، هۆڵه‌كانی له‌شجوانی وه‌رزش و له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتوه، راگرتنی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت، هاتوچۆكردن له‌حاڵه‌تی زۆر پێویست به‌پێی سیستمی رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاتوچۆكردن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌ته‌واوی راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، كرێ) له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا، پێویسته شۆفێر و سه‌رنشین پابه‌ندبن به‌به‌ستنی ده‌مامك به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بڕی 50 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك شۆفێر پێبژاردن ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشداوه، بۆ هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێن و باڵه‌خانه‌كانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌بێ به‌ستنی ده‌مامك و ره‌چاوكردنی مه‌ودای مه‌تر و نیوێك بكرێت، 10 هه‌زار دینار هه‌ر كه‌سێك پێبژاردن ده‌دات.