بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە،جهختى كردەوە لەسەر كاركردنی بەپەلە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی تیرۆر،سەرلەنوێش پشتیوانی خۆی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بۆ رۆڵەكانی ئێزیدییەكان و سەرجەم كەمایەتییەكان و پێكهاتەكانی عێراق دوپاتكردەوە كە دوچاری كردەوە تیرۆریستیەكان بوون
سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، ڕایگەیاند: بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە یادی ئەو تاوانە دڕتدەیە دەكەینەوە كە تیرۆریستانی داعش دەرحەق بە رۆڵەكانی پێكهاتەی ئێزیدی ئەنجامیاندا لە كوشتن و كۆچپێكردنیان، سەرلەنوێ سەركۆنەی ئەو كردەوە تیرۆرستییە ترسنەكانە دەكەین كە نوێنەرایەتی هیچ دینێك ناكات، و كردەوە لەو جۆرە لە مرۆڤ ناوەشێتەوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرلەنوێ پشتیوانی خۆی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بۆ رۆڵەكانی ئێزیدییەكان و سەرجەم كەمایەتییەكان و پێكهاتەكانی عێراق دوپاتكردەوە كە دوچاری كردەوە تیرۆریستیەكان بوون، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر كاركردنی بەپەلە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی تیرۆر، و سەقامگیری دانیشتوانی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی كردەوە تیرۆریستیەكان،و گرنگی بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی.
بەرێزیان جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی بەدیهێنانی پێشكەوتن لە دۆسەی بێسەروشوێنانی شارە ڕزگاركراوەكان، كە دایك و هاوسەرانیان دانبەخۆداگرتن ماندووی كردوون لە ساڵانی ڕابردوودا، بێ ئەوەی چارەنوسیان بزانن تا ئەم ساتە.