كازمى ڕێنمایی دا به‌دابینكردنى پارێزه‌رێك بۆ یارمه‌تیدانى مێردمنداڵ حامد وته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌ى ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ

ناوخۆ
  • 3-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی دا به‌دابینكردنى پارێزه‌رێك بۆمێردمنداڵ حامد سه‌عید وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى یاسایی بۆ ئه‌و مێردمنداڵه‌،هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى دا ته‌واوكردنى خوێندنى بگرێته‌ ئه‌ستۆ وئه‌و ڕووداوه‌ تووشى بوو ببێته‌ فاكته‌رى هێز خزمه‌تى كۆمه‌ڵگا بكات.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،كازمى له‌میان پێشوازیكردنى له‌ مێردمنداڵ حامد سه‌عید دواى ئازادكردنى ڕایگه‌یاند"هه‌ست به‌داخ ودڵگرانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ڕوویدا،وكلتوورى ده‌ستدرێژى به‌رده‌وام به‌سه‌ر هاوڵاتى له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه‌پێگه‌ى خۆیان قۆرخده‌كه‌ن كاریكه‌ ده‌بێت به‌هێزه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت"
    وتیشى"ئه‌وه‌ى ڕوویدا دیمه‌نێكه‌ بۆ ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر شكۆى هاوڵاتى،كه‌ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانێكه‌ جه‌نگى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین وبه‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى".
    كازمى دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ى دژى ئه‌م هاوڵاتییه‌ ئه‌نجامدرا نابێت به‌وه‌ سه‌یر بكرێت كه‌ره‌فتارى گشتى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌،چونكه‌ هێزه‌ قاره‌مانه‌كانمان پێشووتر قوربانى داوه‌ وهێشتا قوربانى ده‌دات وده‌جه‌نگێت له‌پێناو عێراقدا،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى بوونى خۆیان له‌نێو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان قۆرخده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى پێشێلكارى ئه‌وانه‌ ڕووبه‌رووى سزا ولێپرسینه‌وه‌ى یاسایی ده‌بنه‌وه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"سه‌ركردایه‌تى سه‌رقاڵى پرۆسه‌ى دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى پاراستنى یاسایه‌،چونكه‌ بنه‌ماى دروستكردنى پاراستنى خه‌ڵكه‌ نه‌ك سووكایه‌تى كردنیان".
    كازمى ڕێنمایشى دا به‌به‌رپاكردنى هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ به‌بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ له‌ڕووى ڕه‌فتار وجێ به‌جێ كردنه‌وه‌ له‌نێو وه‌زاره‌تى ناوخۆ وده‌زگاكانى وته‌نانه‌ت له‌نێو كارمه‌نده‌كانى.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ڕێنمایشى دا به‌دابینكردنى پارێزه‌رێك بۆ یارمه‌تیدانى مێردمنداڵ حامد سه‌عید وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى یاسایی بۆ ئه‌و مێردمنداڵه‌ ،هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى دا ته‌واوكردنى خوێندنى بگرێته‌ ئه‌ستۆ وئه‌و ڕووداوه‌ى دژى ڕوویدا ببێته‌ فاكته‌رێكى به‌هێز خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگا بكات.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كازمى ڕێنمایی ترى دا به‌یارمه‌تیدانى مێردمنداڵ حامد سه‌عید له‌پێداویستییه‌كانى وبه‌ڵێنیشى به‌و هاوڵاتییه‌ دا كه‌یاسا ڕێره‌وى خۆى وه‌رده‌گرێت،وئه‌و كه‌سانه‌ى هێرشیان كردووه‌ به‌سزاى خۆیان ده‌گه‌ن به‌پێى یاسا بۆ پاراستنى شكۆى هاوڵاتیان وپاراستنى ناوى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان وده‌زگا ئه‌منییه‌ قاره‌مانه‌كانمان.
    كازمى سوپاسى به‌ڕێز فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌ یاساییه‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌رامبه‌ر پرسى ئازادكردنى به‌رمه‌رجى مێردمنداڵ حامد سه‌عید.
    شایه‌نى باسه‌ هاوڵاتى مێردمنداڵ حامد سه‌عید تووشى په‌لامارێكى دوور له‌ره‌وشت بوو ،وله‌سایه‌یدا فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانى كرد به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى خێرا كه‌دواى چه‌ند كاتژمێرێك ناوى ئه‌نجامده‌رانى په‌لاماره‌كه‌ له‌كارمه‌ندانى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا ئاشكراكرد وگرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگایان كرد.