وته‌بێژى كازمى: تیمێكى تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كردنى پلانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌پێى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

  • 2-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،تیمێكى تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كردنى پلانى تایبه‌تى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌پێى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
    مه‌لا ته‌لال له‌دیمانه‌یه‌ك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند ،بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه‌ شرۆڤه‌كراوه‌ وبه‌هه‌ماهه‌نگى وپه‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ شاره‌زایان،دووپاتیشیكرده‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ په‌رچه‌كردارى هیچ پاڵنه‌رێكى سیاسییه‌وه‌ نییه‌.
    وتیشى"تیمێكى تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كردنى پلانى تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"خواستێكى جه‌ماوه‌رى هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت ژینگه‌ وكه‌شوهه‌وایه‌كى ئارام بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت پڕه‌خسێت".
    جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هیچ گرفتێك له‌باره‌ى دابینكردنى بوودجه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ت له‌ئارادانییه‌.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژارده‌نه‌كان جۆره‌ ڕكابه‌رییه‌ك له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان دروستكرد".
    ئاماژه‌یشى دا خواستێكى میللى هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت چه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت،دووپاتیشیكرده‌وه‌ حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌سزادانى تاوانبارانى ڕاپه‌رینى تشرین.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ رووداوى تیرۆركردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى كه‌یسێكى ئاڵۆزه‌ وهێماكانى ناڕوونه‌،ئاماژه‌یشى دا تیمێكى تایبه‌ت كار ده‌كات بۆ ڕوونتركردنه‌وه‌ى هێماكانى كه‌یسى تیرۆركردنى هاشمی.
    له‌باره‌ى پرسى كاره‌باوه‌ مه‌لا ته‌لال ڕوونیكرده‌وه‌،وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كانى پێشوو هیچ پرۆسه‌یه‌كى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ نه‌كراوه‌ بۆ وێٍستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنان،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ نزیكه‌ى 62 ملیار دۆلار له‌ساڵانى ڕابردوو بۆ سێكته‌رى كاره‌با خه‌رجكراوه‌.