به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولحسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ،ئه‌و واده‌یه‌ى ماوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت زۆر گونجاوه بۆ كۆمسیۆن له‌پێناو ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه لۆجستى وهونهرییهكانى،ئاماژه‌یش به‌وه‌دا حكومه‌ت به‌ڵێنى داوه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات ،جه‌ختیشیكرده‌وه یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه‌ى گرفته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هینداوى له‌چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێِشوهخت به‌شێكه له‌به‌رنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ت".
وتیشى"حكومه‌ت كاته‌كه زۆر به‌گونجاو ده‌زانێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌نیوه‌ى ساڵى داهاتوو،به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مه‌رج هه‌یه ده‌بێت ده‌سته‌به‌ر بكرێت ،هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان له‌میان په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وته‌واوكردنى یاساڕیژهكانى تر ،وهه‌ندێكى تریش په‌یوه‌ستن به‌كۆمسیۆن وئامادهكردنى له‌گه‌ڵ دۆخى ئاسایشى وچاودێرى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپه‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ونه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌ت،وهاوكاریكردن له‌گه‌ڵ تیمى ئه‌وروپى وئاماده‌یی بۆ پشتیوانیكردنى عێراق له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا حكومه‌ت له‌دیدارێكى فراوان به‌ڵێنى بهكۆمسیۆنى باڵا داوه هه‌موو ئاسانكارییه‌كى خوازراو بكات له‌میان پشتیوانى سیاسى ولۆجستى وهونه‌رى وسه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ى پێویستن له‌پێناو ته‌واوكردنى ئه‌م ئه‌ركه".