به‌غدا-اه‌ع-موعته‌ز عه‌باس
و:سۆما جاف
محه‌مه‌د به‌لداوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئاشكرایكرد په‌رله‌مانتاران واژۆیان كۆكردۆته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
به‌لداوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هیچ واده‌یه‌كى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى دیاری نه‌كردووه"،دووپاتیشیكرده‌وه"واژۆى 83 په‌رله‌مانتار كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كان له‌پێناو ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن وهه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى3 له‌یاساى دادگاى فیدڕالى وته‌واوكردنى په‌یكه‌رى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
به‌لداوى داواى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى ته‌واوى لۆجستى بۆ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد له‌ڕێگاى دابینكردنى كه‌ره‌سه‌كان وبه‌جێ گه‌یاندنى هه‌ڵبژاردنێكى خاوێن وبێگه‌رد ودوور له‌فشاره‌كان"،داوایشى له كۆمسیۆن كرد په‌یكه‌ره‌كه‌ى ته‌واو بكات دوور له‌فشار وده‌ستێوه‌ردانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌پارێزگاكان له‌گه‌ڵ مه‌شقپێكردنى كارمه‌ندان ودابینكردنى ئامێره‌كان".
ئاماژه‌یشى به"گرنگى شیكردنه‌وه‌ى ڕێكارى هونه‌ریییه‌كان دا پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌نێویشیاندا ڕێژه‌ى نوێنه‌رایه‌تى دانیشتوان پارێزگاكان وژماره‌ى دانیشتوان وده‌نگده‌ران".