به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،به‌فه‌رمى بانگهێشتكرا سه‌ردانى كۆمارى ڕووسیاى فیدڕالى بكات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌عره‌جى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عره‌جى پێشوازى له‌ماكسیم ماكسیمۆف باڵیۆزى ڕووسیا له‌عێراق وپاشكۆى سه‌ربازى باڵیۆزخانه‌ى ڕووسیا كردووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تى هاوبه‌ش تاوتوێكران له‌نێویشیاندا په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وڕووسیا وگرنگى به‌ره‌وپێشبردنى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان،له‌گه‌ڵ ڕۆڵى كۆمارى ڕووسیا فیدڕالى له‌ناوچه‌كه".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى ڕووسیا خواستى وڵاته‌كه‌ى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق له‌بواره‌كانى ئاسایش وبواره‌كانى دیكه،هه‌روه‌ها بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ڕووسیا ئاڕاسته‌ى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى كۆمارى ڕووسیاى فیدڕالى بكات".