فڕۆكه‌وانى شارستانى هۆكارى ڕاگرتنى گه‌شته‌كان به‌ره‌و توركیا ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 2-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كان به‌ره‌و توركیا بڵاوكرده‌وه‌.
    ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى شارستانى توركیا گه‌شته‌كانى له‌عێراقه‌وه‌ وبۆ عێراق ڕاگرت به‌ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى توركیا تاوه‌كو یه‌كى مانگى ئه‌یلولى داهاتوو".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌باره‌ى ڕێوشوینه‌كانى گه‌شتكردنى هاوڵاتیانى عێراقى به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان له‌توركیاوه‌ ئه‌وه‌ له‌ڕێگاى كه‌ناڵه‌ دیبلۆماسییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت".