سعێدى:ده‌رئه‌نجامه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌به‌فیڕۆدانى پاره‌ له‌ده‌روازه‌كان به‌ڕاپۆرتێكى ورده‌كارى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

ناوخۆ
  • 2-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى بچووكى ڕاسپێردراو به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى به‌فیڕۆدانى پاره‌ له‌ده‌روازه‌كان له‌ڕێگاى ڕاپۆرتێكى ورده‌كارى ده‌خرێته‌ڕوو،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ڕێژه‌ى به‌فیرۆدانى پاره‌ گه‌یشتۆته‌ ملیاره‌ها دۆلار.
    ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی وسه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان گه‌یشتۆته‌ ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 80 ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى وله‌دواى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز كاره‌كانى ته‌واو ده‌كات".
    سعێدى ئاماژه‌یشى دا "ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ى پێى گه‌یشتوون به‌ته‌واوى به‌ڵگه‌وه‌ لایه‌نه‌كانى گه‌نده‌ڵى ومه‌ترسی وبه‌فیڕۆدانى ملیاره‌ها دۆلار له‌ساڵانى ڕابردوو ده‌رخستووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌ڕێگاى ڕاپۆرتێكى تێروته‌سه‌ل كه‌سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانى له‌خۆگرتووه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو".
    ڕایشیگه‌یاند"كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دوو ئامانج ده‌پێكێت،یه‌كه‌میان دابینكردنى داهات بۆ بوودجه‌ى گشتى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ربازبێت له‌كورتهێنان،ودووه‌میشیان په‌ڕه‌ به‌به‌رهه‌مى خۆماڵى ده‌دات".
    شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى بچووك به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار ناجى سعێدى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ وئاماده‌بوونى ئه‌ندامه‌كانى كه‌ڕاسپێردراون به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌كارى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان میواندارى شاندێكیان له‌ هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌واڵگرى وئاسایشى نیشتیمانى كرد.
    له‌و دیداره‌ كه‌له‌باره‌گاى لیژنه‌ى یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازكرا باس له‌هۆكارى دابه‌زینى داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان كرا له‌نێویشیاندا جۆراجۆرى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ده‌روازه‌كان كه‌بۆته‌ هۆى دروستبوونى پشێوى له‌دابه‌شكردنى ئه‌ركه‌كان له‌گه‌ڵ وێرانبوونى ژێرخانه‌كان ولاوازى ئه‌ركى كارمه‌ندانى ده‌روازه‌كان.