ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:ستراتیژیه‌تێكى نوێ بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت

ئەمنی
  • 2-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ستراتیژیه‌تى نوێ بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان خسته‌ڕوو،ئاماژه‌یشى دا تیرۆرستانى داعش ده‌یانه‌وێت سوود له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ودۆخى ته‌ندروستى وڵات وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"تیرۆرستانى داعش له‌میان شانه‌ گه‌رۆك وحه‌شارگه‌كانى ده‌یه‌وێت سوود له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ودۆخى ته‌ندروستى وڵات كه‌په‌تاى كۆرۆنایه‌ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستانى به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ بیابانییه‌كان".
    وتیشى"تیرۆرستانى داعش پێیان وایه‌ به‌ كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانیان بوونى خۆیان ده‌سه‌لمێنن وكاریگه‌رى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دۆخى ئه‌منى وڵات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ستراتیژییه‌تى نوێ په‌یڕه‌وده‌كرێت به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ما هه‌واڵگیرییه‌كان له‌میان كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م ئاژانسه‌ هه‌واڵگیرییه‌كانى سه‌ر به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش"،ئاماژه‌یشى دا"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى لاى خۆیه‌وه‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگیری ده‌داته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وڕووماڵى ئاسمانیش ده‌كات وهه‌ندێك جار  له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان گورزى ئاسمانى ئه‌نجام ده‌دات،بۆ به‌شداریكردن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش".
    دووپاتشیكرده‌وه‌"كامێراى چاودێرى ورد ڕاده‌ستى یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان كراوه‌ بۆ چاودێرى كردنى تیرۆرستان".