دیاله-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
لیوا روكن غه‌سان عزى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله دووپاتیكرده‌وه،سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى پارێزگاكه پارێزراوه،ڕوونیشیكرده‌وه ئامانج له قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق نه‌هێشتنى بۆشایی ودووباره بڵاوه‌پێكردنى هێزه ئه‌منییه‌كانه.
عزى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى پارێزگاكه به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه وله‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه ئه‌منییه‌كانه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ناوچه ناسه‌قامگیره‌كان كیۆماڵده‌كرێن ومیوانخانه‌كانى تیرۆرستانى وناوه‌نده‌كانى سه‌ركردایه‌تییان له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق خاپوورده‌كرێت".
وتیشى"مه‌به‌ست له‌قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق نه‌هێشتنى بۆشاییه ئه‌منییه‌كان ودووباره بڵاوه‌پێكردنى هێزه ئه‌منییه‌كانه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هێزه ئه‌منییه به‌شداربووه‌كان له‌بڵاوه‌پێكردنى ئه‌منى بریتیین له سوپا وپۆلیس وهه‌ردوو حه‌شدى شه‌عبى وهۆزه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق به‌رده‌وامه،به‌ڵام له‌ساته‌وه‌خت وشوێنى نادیار".