بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ پێنج شەممە، لە داڤۆس چاوی بە چەندین كەسایەتی سیاسی و خاوەنی كۆمپانیا گەورەكان كەوت. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت: عەبادی چاوی كەوت بە ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و خاوەنی كۆمپانیا گەورەكان. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، عەبادی چاوی كەوتووە بە سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقیا و سیریل رامافوزا جێگری سەرۆك كۆماری ئەفریقای باشوور و راشید غەنوشی سەرۆكی پارتی نەهزەی تونسی. هەر بە پێی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران چاویشی كەوتووە بە بوب دادلی سەرۆكی تەنفیزی كۆمپانیای پتریش پترۆلیۆم (بی بی)، هەروەها چاویشی كەتووە بە ئاندی براون بەرێوەبەری تەنفیزی كۆمپانیای شێل. لەلایەكی ترەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران راگەیاند حەیدەر عەبادی لەداڤۆس ئامادەی كۆبونەوەیەكی سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتان بووە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە ئایندەی جیهان.