به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان كرد.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پیرۆزبایی له‌جیهانى ئیسلامى وگه‌لى ڕه‌سه‌نى عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز،به‌بۆنه خۆشه‌ویسته ده‌مانه‌وێت بۆ هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو ،ده‌بێت له‌ڕۆژانى جه‌ژن پابه‌ندى ته‌واوى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن بن له‌به‌كارهێنانى ده‌مامك ودووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ومانه‌وه له‌ماڵان ته‌نها له‌حاڵه‌تى پێویست نه‌بێت".
ته‌ندروستى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وتیشى"پیرۆزبایی كردن له‌یه‌كتر ده‌بێت له‌ڕێگاى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت؛وپابه‌ندبوون ده‌مانپارێزێت له‌توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ودووركه‌وتنه‌وه له‌و دۆخه‌ى له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى ڕابردوو ڕوویدا له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى خێرا ومه‌ترسیدارى ژماره‌ى توشبووان وگیانله‌ده‌ستدان دواى ئه‌وه‌ى عێراق له‌گه‌مارۆدانى ته‌واوى په‌تاكه نزیكبووبوو".
وتیشى"هۆكارى ئه‌مه‌یش كه‌مته‌رخه‌مى بووه له‌به‌كارهێنانى ده‌مامك وپابه‌ندنه‌بوون به‌دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وئاماده‌بوونى بۆنه‌كان وتێكه‌ڵبوونى ناپارێزى له‌لایه‌ن هاوڵاتیان ،بگره له‌وه زیاتر قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كى دروست له‌ڕۆژانى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان جێ به‌جێ نه‌كرا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى له"هاوڵاتیان كرد پابه‌ندى ته‌واوى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن بن ودووربكه‌ونه‌وه له‌گردبوونه‌وه هۆزه‌گه‌رى وكۆمه‌ڵایه‌تى وئاینى بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى وته‌ندروستییان".