به‌غدا-اه‌ع
نوسینگه‌ى سه‌ید عه‌لى سیستانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی شێخ محه‌مه‌د باقر ناسڕى سه‌ره‌خۆشى كرد.
نوسینگه‌كه له‌سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌یدا بڵاویكرده‌وه"سه‌ید سیستانى به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایی شێخ محه‌مه‌د باقر ناسڕى پێگه‌یشت دواى ته‌مه‌نێكى زۆر له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌مكاران ورووژانى ئاین وخزمه‌تكردنى ئیمانداران".
دوێنێ چوارشه‌ممه،شێخ محه‌مه‌د باقر ناسڕى له‌ته‌مه‌نى 89 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.
خوالێخۆشبێت ناسڕى یه‌كێكه له‌پیاوانى گه‌وره‌ى ئاینى له‌باشورى عێراق ،له‌دایك بووى ساڵى 1931 شارى ناسڕییه‌یه،له‌په‌نجاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو زانسته ئاینییه‌كانى له‌شارى نه‌جه‌ف وه‌رگرتووه.