به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،خشته‌ى ڕێژه‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌قۆناغى داهاتوودا میكانزمى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن دیارى ده‌كات.
حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ هێما ودواپێشهاته‌كانى دۆخى گشتى مامه‌ڵه ده‌كات،بۆیه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى كارمه‌ندانى فیركارى وخوێندكاران بۆ ساڵى نوێى خوێندن له‌قۆناغى داهاتوو دیارى ده‌كرێت دواى شیكردنه‌وه‌ى خشته‌ى توشبووانى كۆرۆنا.
وتیشى"گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه له‌نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى په‌روه‌رده به‌رده‌وامه بۆ ڕاگه‌یاندنى میكانزمى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ساڵى نوێى خوێندن".