به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا 75 هه‌زار وه‌ك جه‌ژنانه به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا دابه‌ش بكات و ده‌رچوانى كۆلێژى پزیشكى دابمزرێنێت.
مه‌لا ته‌لال ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بووه وتى:" ئەنجومەنی وەزیران له دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا بڕیاریداوە، بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە ٧٥ هەزار دینار جەژنانە بەسەر هەژاراندا دابەش بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێش جه‌ژن خێزانه هه‌ژاره‌كان ئه‌و جه‌ژنانه‌یه وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌رچه‌نده بره پاره‌كه كه‌مه به‌ڵام توانای حكومه‌ت له‌م كات و ساته‌دا سنورداره بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده له توانایاندا بوه.