بهغدا-اهع
شانهى راگهیاندنى ئەمنی رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە سێ موشەك ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی كراوە.
راگهیاندنى ئەمنی له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكی دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كەوتووە رایگەیاندوە:" ئەمشەو سێ موشەك ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی كراوە لەبەغدا".
رونشیكراوەتەوە:" موشەكەكان بەر بەشی تۆپهاوێژو بەشی یەك و دووەمی هێزە ئاسمانیەكان كەوتوەو زیان بەفڕۆكەیەكی جەنگی گەیەنراوە".
جێی ئاماژه پێكردنه ئەو هێرشە لەڕێگەی سێ مووشەکی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە و ئەو بەشەی سەربازگەکەیان کردووەتە ئامانج کە هێزە عێراقییەکانی تێدا جێگیرن.
یەکێک لە مووشەکەکان شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتووە. مووشەکێکی دیکەش کۆگای چەک و تەقەمەنی کردووەتە ئامانج و مووشەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە.