بهغدا-اهع
مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ، ئەمڕۆ دووشەممە جهختى كردهوه: ئەركی حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانە پارێزگاری لە خۆپیشاندانە ئاشتییانەكان بكات و گوێ له داوكاری خۆپیشاندەران بگرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كه وێنهیهكی دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كەوتووە، رایگەیاند: كازمی لەبارەگای وەزارەتی ناوخۆ، بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی، لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان كۆبوەوە، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر دۆخی ئاسایشی وڵات و ئەو رووداوانەی دوێنێ لە گۆرهپانى تەحریر روویاندا.
كازمی فەرمانیكرد بەدواداچوون بۆ راستی رووداوە ناخۆشەكانی دوێنێ بكرێت، پێویستە لەماوەی 72 كاتژمێردا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئامادە بكرێت.
له بهیانامهكهدا هاتووه "كازمی پێداگری لەسەر ئەوەشكرد كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی دەستوورییە، پێویستە لەسەر حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان پارێزگاری لەخۆپیشاندانە ئاشتییانەكان بكات و گوێ بۆ داواكاری خۆپیشاندەران بگیرێت.
هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا بكەن و ئەو كەسانە دەستنیشان بكەن كە دەبنە مایەی تێكدانی خۆپیشاندانەكان و داواكاری رەوای خۆپیشاندەران لەكەدار دەكەن، ههروهها ئەو پرسانە تاووتوێكران كەپەیوەستن بەتاوانەكانی كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران و سەرجەم هاووڵاتیان بەگشتی، دەبێت كاری لەپێشینەی دەزگا ئەمنییەكان بێت بەدواداچوون بۆ ئەم كارە تاوانكارییانە بكات و بەدووی ئەنجامدەرانی بكەوێت.