بهغدا-اهع
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان،رایگەیاند كە ئیستیفزازكردنی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەوەی پەلكێشی رووبەڕووبوونەوە بكرێن، كاری ژمارەیەك لایەنە كە نایانەوێت عێراق سەقامگیر بێت.
رەسول له راگەیەندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، ڕایگهیاند"هێزە ئەمنییەكان ئەركیان ئەوەیە گیانی خۆپێشاندەرانی ئاشتییخواز بپارێزن، رێنمایی و راسپاردەی توندیش دەركراون سەبارەت بەوەی کە نابێت پەلاماری هیچ خۆپێشاندەرێك و هەوڵی ئیستیفزازكردنیان بدرێت، نابێت پەنا بۆ هۆكاری توندوتیژی ببرێت تەنها لە كاتی زۆر ناچاریدا نەبێت كە كارمەندەكان رووبەڕووی مەترسی كوشتن ببنەوە".
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، ئهوەیشى وت "ئیستیفزازكردنی هێزە ئەمنییەكان بۆ ئەوەی پەلكێشی رووبەڕووبوونەوە بكرێن كاری ژمارەیەك لایەنە، كە نایانەوێت عێراق سەقامگیر بێت".
ئاماژەی بەوەیش داوە، بەداخەوە هەندێك رووداوی ناخۆش لە گۆڕەپانی تەحریر روویانداوە كە لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو رووداوانەوە دەستی پێ كراوە و هەر كەسێك كەمتەرخەم بووبێت سزا دەدرێت وتیشی: "هەموومان هەست بەو رەوشە سەختە دەكەین كە بەرەوڕووی گەلی عێراق بووەتەوە، حكوومەتیش بەو تەمەنە كورتەی هەوڵ دەدات چارەسەری رەوشی ئابووری و تەندروستیی بكات، گلەییش لە هاووڵاتییان ناكەین كە گوزارشت لە بۆچوونی ئاشتیخوازنەیان بكەن كە خاڵی بێت لە ئیستیفزازکردن، هەڵچوون و پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا، هەروەها هەر هێرشێك بكرێتە سەر هەر یەكێك لەو دوو لایەنە لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكەین و لێی بێ دەنگ نابین".