به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه بریارى دا رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 9ى مانگى داهاتوو قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ له رۆژانى جه‌ژنى قوربان جێبه‌جێبكرێت.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد له‌وانه‌ش له رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 9ى مانگى داهاتوو قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت.
هەروەها لیژنەی باڵای تەندروستی وسه‌لامه‌تى ئه‌وه‌شی خستۆته روو ،هەڵمەتی بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامک لەلایەن هاوڵاتیان و شوفێرانەوە چڕتربکرێتەوە و بنەمای سزادان پەیڕەوبکرێت.
لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،بڕیاردرا سه‌رجه‌م نۆرینگه تایبه‌ته‌كان به‌روی نه‌خۆشه‌كاندا ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه كارئاسانیش بۆ هێنانی ئۆكسجین بكرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ، بڕیاردراوه كه كارئاسانی بۆ هێنانی ئۆكسجین له‌سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كان پڕبكرێنه‌وه.
لیژنه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاریشیانداوه، سه‌رجه‌م نۆرینگه تایبه‌ته‌كان به‌روی نه‌خۆشدا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێویسته ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن.