وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2459 تووشبوى نوێى كۆرۆنا و 1900 چاكبونه‌وه‌ى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 26-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ڕایدەگەیەنێت ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا  2 هەزار و 459 كەس تووشبوون و هەزار و 900 كەسیش چاكبوونەوە 78 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
     
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (واع) كه‌تووه‌ ڕایگه‌یاند:"پشكنین بۆ 17 هەزار و 511 كه‌س ئەنجامدراوە و 2 هەزار و 459 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 128 كەسیش لە سلێمانی و هەولێر 78 توشبوو تۆماركراوە".
     
    لە بەیاننامەكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه ، هەر ئەمڕۆ هەزار و 900 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 78 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.
    له‌ به‌یانامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 110 هەزار و 32 كەس و چاكبوونەوەش 75 هەزار و 217 كەس و مردنیش 4 هەزار و 362 كەس و دەشڵێت:” هێشتا 30 هەزار و 453 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 433 توشبوون لە چاودێری چڕدان”