بەغدا – ا ه ع دكتۆر عەبدولرەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لەدامەزراوە نوێودەوڵەتیەكان و ناوەندی لێكۆڵینەوەكان كرد بەڵگەنامەی تاوانەكانی داعش لەعێراق بپارێزن. ئەو داوایەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی سەردانێكیدا هات بۆ كتێبخانەی بریتانیا و ناوەندی بەڵگەنامەی نیشتمانی لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە، عیسا داواشیكرد پرۆگرامێكی هاوبەش دابمەزرێنرێت لەعێراق بە هاوكاری لەگەڵ دامەزراوە نوێودەوڵەتی و كتێبخانەی بەریتانیا بۆ پاراستنی بەڵگەنامەی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، عیسا دەڵێت پاراستنی بەڵگەنامەی ئەو تاوانانە و ئاشكراكردنی بیری تیرۆریستی توندڕەو گرنگە بۆ رێگەنەدان بۆ جارێكی تر گەڕانەوەی داعش و كۆتاییهێنان بە تاوانەكانی. وەزیری خوێندنی باڵا چاویشی خشاند بە بەڵگەنامەكانی تایبەت بە پەیوەندیكانی نێوان عێراق و بەریتانیا، لەوبارەیەشەوە رێكەوتن ئاسانكاری بۆ پێشوازیكردن لە لێكۆڵەرە عێراقییەكان بكرێت تا چاویان بەو بەڵگەنامانە بكەوێت