به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌ختى كرده‌وه كه لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه له ن نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌باره‌ى چه‌ند بابه‌تێكه‌وه له نێوانیشیاندا كات و ئاماده‌كارى لۆجستى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌لبژاردن و پرسى هۆنه‌رى و ته‌واو كردنى نوسینگه‌ى كۆمسیاران.
ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامى لیژنه‌كه به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" وتوێژه‌كان تا
وه‌كو ئێستا له باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌رده‌وامه"، وتیشى"به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و به‌به‌شدارى پسپۆرانى هه‌ڵبژاردن كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه، و لیژنه‌ى یاسایی گه‌یشتوه‌ته میكانیزمێكى كۆتایی له باره‌ى پرسى قه‌زاكانه‌وه".
فازڵ ئاماژه‌ى به‌وه كرد" چه‌ندین پێشنیار گفتوگۆى له باره‌وه كراوه له‌وانه‌ش به‌ستنه‌وه‌ى چه‌ند قه‌زایه‌ك پێكه‌وه،هه‌روه‌ها وتوێژ له‌باره‌ى بابه‌تى فره بازنه‌یى كراوه بۆ گه‌یشتن به میكانیزمێك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته".