ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بنكه‌ى نوێ ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات

ئەمنی
  • 24-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بنكه‌ى نوێ ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا سه‌ربازگه‌كان به‌پێى خشته‌ى زه‌مه‌نى ڕاده‌ست ده‌كرێن.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وامه‌ له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش،وزیاد له‌61 وڵات هه‌ستاون به‌م پاڵپشتیكردنه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌م نزیكانه‌ هه‌ندێك له‌بنكه‌كان ڕاده‌ست ده‌كات به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ى نێوان حكومه‌ت وهاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ كراوه‌".
    خه‌فاجى وتیشى"خشته‌یه‌كى زه‌مه‌نى له‌نێوان حكومه‌ت وهێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌كراوه‌ بۆ ڕاده‌ستكردنى سه‌ربازگه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌پێى ئه‌م خشته‌ زه‌مه‌نییه‌ زۆربه‌ى سه‌ربازگه‌كان ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق كراون". 
    ئاماژه‌یشى دا"حكومه‌ت وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پابه‌ندن به‌واده‌ى ڕاده‌ستكردنى بنكه‌كان وهه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا له‌م بواره‌وه‌ هه‌یه‌".
    شایه‌نى باسه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پێشووتر باره‌گاى ڕاوێژكارانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه‌له‌لایه‌ن(فه‌ڕه‌نسییه‌كانه‌وه‌)له‌به‌غداى پایته‌خت به‌كارده‌هێنرا وه‌رگرته‌وه‌ هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك سه‌ربازگه‌ى بنكه‌كانى وه‌رگرتووه‌ به‌پێى ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا.