وه‌زاره‌تى ناوخۆ: غانمى هیلا میفیس چالاكوانى ئه‌مانى ڕاده‌ستى كاربه‌رێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا كردووه‌

ئەمنی
  • 24-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ هیلا میفیس چالاكوانى ئه‌ڵمانى ڕاده‌ستى كاربه‌رێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا كردووه‌.
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"به‌چاودێرى راسته‌وخۆ وبه‌رده‌وام له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وبه‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ وسه‌رپه‌رشتى مه‌یدانى له‌لایه‌ن بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ كاروبارى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕالى،هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕێگاى ئاژانسى هه‌واڵگیرى وپێكهاته‌كانى شانه‌ى هه‌ڵۆكان وهه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕالى ،له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانى به‌غدا توانیان هیلا میفیس چالاكوانى ئه‌ڵمانى ڕزگاربكه‌ن  له‌دواى 72كاژێر له‌ڕفاندنى له‌ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ له‌به‌غدا ،وپرۆسه‌ى ڕزگاركردنه‌كه‌ له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌كانى ڕه‌سافه‌ ئه‌نجامدرا،وتیشى "ئه‌ركه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ركه‌وتوو بوو به‌رزگاركردنى ڕفێندراوه‌كه‌ له‌ئه‌نجامى كارى هه‌واڵگیرى وگه‌یشتنى زانیارییه‌كان وچاودێریكردنى كامێراكان وبه‌دواداچوونى په‌یوه‌ستییه‌كانى تاوانى ڕفاندنه‌كه‌". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"وه‌زیرى ناوخۆ هیلا میفیس چالاكوانى ئه‌ڵمانى ڕاده‌ستى كاربه‌رێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌به‌غدا وشاندى ئه‌ڵمانى كردووه‌،كه‌لاى خۆیانه‌وه‌ سوپاسى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ووه‌زیرى ناوخۆ وسه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌ت كردووه‌ كه‌به‌شداریان له‌پرۆسه‌ى ڕزگاكردنى خانمه‌ چالاكوانه‌كه‌ كرد،له‌هه‌مان كاتدا پابه‌ندبوونى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌وته‌ وبه‌ڵێنه‌كانیان به‌رزگاركردنى خانمه‌ چالاكوانه‌كه‌ به‌زووترین كات به‌رز نرخاند".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ردوو ده‌زگاى ئه‌منى ودادوه‌رى به‌رده‌وامن له‌ئه‌ركى چاودێرى وڕاوه‌دوونانى یاسایی تاوانباران به‌مه‌به‌ستى ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا.