ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى:ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ڕفاندنى چالاكوانه‌ ئه‌ڵمانییه‌ له‌كاتى ته‌واوبوونى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

ناوخۆ
  • 24-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ڕفاندنى هیلا میفیس چالاكوانى ئه‌ڵمانى له‌كاتى ته‌واوبوونى راده‌گه‌یه‌ندرێت.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌سافه‌ توانیان  به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هیلا میفیس چالاكوانى ئه‌ڵمانى-یان ڕزگاركرد".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ئه‌و تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌كاتى ته‌واوبوونى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت".
    لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگه‌یاندبوو"هێزە ئه‌منییه‌كان هێلا میفیس چالاكوانی ئەڵمانی-یان رزگاركردوە" .