وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:گه‌یشتنى دوو نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 23-07-2020, 00:00
  • +A -A

     

    به‌غدا-اه‌ع
     
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند، دوو نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكیان له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتوه،‌ كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كانیان تێدایه‌.
     
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌  لە راگەیەندراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە:" باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له‌وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ هاوكاری ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامن و له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدان.
     
    وتیشى دوای هه‌ماهه‌نگی و كاری به‌رده‌وامی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌ جۆراوجۆره‌كانی ته‌ندروستیان له‌خۆگرتووه،‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتنه‌ عێراق.
    سه‌حاف جه‌ختى كرده‌وه‌" له‌به‌رامبه‌ر ناردنی هاوكاری ته‌ندروستی سوپاسی وڵاتی قه‌ته‌ری ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، هه‌ڵوێستى قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستێكى دۆستانه‌و برایانه‌یه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌رزده‌نرخێنن".