وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا دابین كراوه‌ بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت

ئەمنی
  • 23-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ ،ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند :سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشانى كۆرۆنا به‌ كاردێت به‌بى به‌ررامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
     
    وه‌زاره‌ت له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشانى كۆرۆنا به‌ كاردێت به‌بى به‌ررامبه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت" جه‌ختى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر لایه‌نێك داواى بره‌ پاره‌ى له‌ نه‌خۆش كرد ئه‌وا ده‌توانن ده‌ست به‌جێ ناوه‌ندى وه‌زاره‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌ رێگاى په‌یوه‌ندى كردن به‌ ژ.123.