به‌غدا-اه‌ع
عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى سنوورى زرباتیه وبریكارهكهى لهپۆستهكهیان دا.
وائیلى له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وبۆ ڕێكارى ڕێكخستنه‌وه بڕیار درا به‌دورخستنه‌وه‌ى عه‌مید زیا حسێن جاسم به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى سنوورى زرباتیه له‌پۆسته‌كه‌ى.
وتیشى،هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا بهگواستنهوهى عه‌میدى مافناس حهسونى سه‌لمان بریكارى هونه‌رى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ده‌روازه‌ى سنوورى زڕباتییه بۆ باره‌گاى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان/فه‌رمانگه‌ى یاسایی وبه‌پێى ماوه‌ى ته‌نسیب كردنى.
جێى ئاماژه‌پێكردنه،پێشووتر شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سى ڕاگه‌یاند كه‌وه‌كو ڕاییكهرانى گومركى كارده‌كه‌ن وده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك لهدهروازهى سنوورى زڕباتیه وله‌كاتى ئه‌ركدا.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند"ده‌ستدرێژییه‌ك كراوه‌ته سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى گومرك لهدهروازهى زرباتییه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له‌تاوانباران( ع ف ح ) و ( ح ف ح ) كه وه‌كو ڕایی كه‌رانى گومركى كارده‌كه‌ن،وبه‌پێى ده‌سه‌ڵاته به‌خشراوه‌كان به‌پێى یاسا ولێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك یاسا پێشێل بكات،بۆیه فه‌وجى نۆیه‌مى فیرقه‌ى نۆى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كه ڕاسپێردراون به‌ئه‌ركى پاراستنى ئاسایشى ده‌روازه‌ى زرباتییه ڕێنمایی دا بهڕاوهدوونانى تاوانباران وههڵكووتانه سه‌ریان".
شانه‌كه وتیشى"له‌ته‌واوى كاژێر شه‌ش ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،هه‌ردوو تاوانبار ده‌ستگیركران وڕادهستى دادگا كران بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزاى خۆیان بگه‌ن،به‌تاوانى ده‌ستدرێژى كردنه فه‌رمانبه‌رێك له‌كاتى جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى ،لێره‌دا ئه‌وه ڕوونده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌م ده‌ستدرێژییه ئه‌نجام درا پێِش ئه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كه كهڕاسپێردراوه بهپاراستنى ده‌روازه‌كه ئه‌ركه‌كانى وه‌ربگرێت".