بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنج شەممە، پێشوازی كرد لە پێككا هافیستو وەزی دەرەوەی فینلەندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع)كهوتووه رایگهیاند:" لەدیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و فینلەندا كرا لە بوارەكانی ئەمنی و ئابوری بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات دەكات.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە هەوڵە هاوبەشەكان كرا كە هاوكاربوو لە سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش و رۆڵی فینلەندا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، حهلبوسى جهختى كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ ریشەكێش كردنی تیرۆر و هاریكاری لەسەر بنەمای سەروەری عێراق و سەقامگیری بۆ لەناوبردنی داعش، هەروەها بەردەوامبوونی هاریكاری لەدۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و سەقامگیری لە ناوچە ڕزگاركراوەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتیش كرد بۆ عێراق لە تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و داوای هاریكاری زیاتری نێوان عێراق و فینلەندای كرد لە بوارەكانی ئابوری و وەبەرهێنان و بەهێزكردنی رۆڵی كۆمپانیا فینلەندییەكان كە لە عێراق كاردەكەن.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هاریكاری عێراق و پێشكەش كردنی پشتیوانی لەسەرجەم بوارەكان بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی هاورێ و بانگێشتی بەرێزیانیشی كرد سەردانی فینلەندا بكات.