بهغدا-اهع
سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە د. ئەزهار حسێن ساڵح بریكارى وەزارەتی پلاندانان بۆ كاروبای كارگێڕی و نەقیبی سەندیكای ئەندازیارانی عێراقی.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە د.یٔەزهەر حسێن ساڵح كرد بەبۆنەی بەدستھێنانی خەڵاتی ژنانی عەرەبی پێشەنگ لە خولی نوێی، لە كەرتی كاری گشتی، ھاوکات بە بایەخەوە هەوڵە دڵسۆزانەكانی بەرز نرخاند كە ناوییەتی لەبواری کارەکەی دا، كە رەنگدانەوەی توانای ژنانی عێراق و ئەو جێگا پێشەنگەیە کە بە ھەوڵ و ماندوبوونی زۆر لە زۆربهى بوارەكاندا ژنان بەدەستیان ھێناوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ساڵح جەختیكردەوە کە پێشتر ژنان بێ بەشكرابوون، بۆیە ئێستا کاتی یٔەوەیە كە ژنانی عێراق ببنە پێشەنگی توانا و بێنە مەیدانی كاركردن لە پێناو بەشداری كارایان لە بونیادنانی كۆمەڵ، ھاوکات لە جومگەكانی بەڕێوەبردنی وڵات بەرپرسیارییەتی وەربگرن، تاوەکو ماف و بەرپرسیارییەتی و ئەركی تەواوی خۆیان بە كردار بە ئاكام بگەیەنن.
لەلای خۆیەوە بریكارى وەزارەتی پلاندانان ستایشی گرنگی پێدانی سەرۆك كۆماری كرد، بۆ پێشخستنی رۆڵ و پشتیوانی بەردەوامی لە ژنان، تاوەکو رۆڵی کارای خۆیان بگێڕن لە بونیادنانی دەوڵەت و پێشخستن و خۆشگوزەرانی وڵات، ھەروەھا ئاماژەیكرد بۆ یٔەوەی بەدستھێنانی ئەو خەڵاتە نیشانەی بردنەوەو رێزلێنانە لە ژنانی عێراق.