به‌غدا-اه‌ع
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى كۆمپانیاكانى فرۆكه‌وانى له‌وڵات له‌ئه‌مڕۆوه ڕاگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى،جموجۆڵى فڕۆكه‌خانه‌كانى(به‌غدا، به‌سڕه، نه‌جه‌ف)چالاكبوه‌وه بۆ گه‌شتكردنى هاوڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام جگه له‌هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر وسلێمانى به‌هۆى نه‌بوونى ئاماده‌یی ته‌واو بۆ ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى وته‌ندروستى له‌م فرۆكه‌خانانه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئاماژه‌یشى دا"پێویسته پابه‌ندى گرتنه‌به‌رى ڕێكاره ته‌ندروستى وخۆپارێزى توندبن وهه‌روه‌ها ڕێساكانى دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌فڕۆكه‌خانه‌كانى شارستانى له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركى وبه‌رپرسیارێتییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن دواى ته‌واوكردنى گرنگترین ڕێكاره لۆجستییه‌كانى تایبه‌ت به‌لیسته‌كانى ڕاوێژكارى كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ فرۆكه‌وانى شارستانى(lCAO) ئاماده‌كراوه له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى له‌پێناو دابینكردنى گه‌شتێكى ئارام بۆ هاوڵاتیان".