وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2361 توشبووى نوێى كۆرۆنا و2258 چاكبوونه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 23-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ رایگەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوودا، 16947 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا ئەنجام دراون و لەو ماوەیەدا 80 حاڵەتی مردن و 2258 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 96 لە هەولێر و 39 لە سلێمانی و هەشت لە دهۆك و 126 لە كەركووك، هەر لەو ماوەیەدا 2361 حاڵەتی تووشبوونی تۆمار كراوە.
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند كه‌ تووشبووان به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكراون:
    به‌غدا كه‌رخ 376، به‌غدا روسافه‌ 465، به‌غدا شارى پزیشكى 61،
    130 لە سلێمانی و 67 لە نەجەف و 11 لە دهۆك و 69 لە هەولێر و 176 لە كەربەلا و 132 لە كەركووك و 158 لە واست و 33 لە دیالە 192 لە بەسڕە و 54 لە میسان و 154 لە بابل و 92 لە دیوانییە و 43 لە زیقاڕ و 17 لە ئەنباڕ و 72 لە موسەنا و 31 لە سەڵاحەدین و 28 لە نەینەوان.
     
    بەپێی راگەیاندنەكە ژمارەی حاڵەتی مردن لە 24 سەعات گەیشتووەتە 80 حاڵەت، كە هەشتی لە سلێمانی و چواری لە هەولێر و پێنجی لە كەركووكە، بەوەیش كۆی ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە 102226 حاڵەت و چاكبوونەوە 69405 حاڵەت و مردنیش 4122 حاڵەتە.