وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم چه‌ند بریارێكى نوێ له‌ باره‌ى كۆرۆناوه‌ ده‌رده‌كات

ئەمنی
  • 23-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكى لەبارەی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.
    وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ررایگه‌یاند:" هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانیش دا بە رەچاوکردنی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێت، و راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت.
     
    بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاتووه‌:" لەمەودوا رێگەپێدان لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەپێی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەبێت لەڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ 
     هه‌روه‌ها سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی هێزە ئەمنییەکانی لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەڵێت، لە رۆژانی (شەممە تاوەکو چوارشەممە)ی هەموو پانزە رۆژ جارێک ئەنجام دەدرێت. 
     
    و دەروازە سنوورییەکانیش (پەروێزخان، سەرزێڕی، سەیرانبەن، کێلێ، تەوێڵە، پشتە و شوشمێ) بەڕووی گەشتیاران بە داخراوی دەمێننەوە و تەنها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە دەبن. هەروەها دەروازە سنوورییەکانی (باشماخ و حاجی ئۆمەران) کراوە دەبێت بەڕووی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی ئێران گیرییان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە. 
     
    هەروەها فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی به‌داخراوى ده‌مێننه‌وه‌ تاوه‌كو 1ئاب ى 2020 و  بەردەوام دەبن لە رێکخستنەوەی ئەو گەشتە نائاساییانەی کە ئێستا بەردەوامن و رێگا دەدرێت بە گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە و گەڕانەوەی هاووڵاتیانی بیانی بۆ وڵاتەکانیان بەو گەشتانە بەبێ رەزامەندی پێشوەخت. 
    له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ " ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ده‌یانه‌وێت سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌ركى تایبه‌تى خۆیان پشكنینى كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن".