بهغدا-اهع
د.بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار جهختى كردهوه عێراق له پهیوهندیهكانى پشت بهبنهماى هاوسهنگى دهبهستێت.
بەرهەم ساڵح، یٔەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە پێکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فنلەنداو شاندی هاوڕێی.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع)كهوتووه رایگهیاند:"لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی لەگەڵ فنلەندا لە زۆربە بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی هەردوولا بکات، ھاوکات یٔاماژەشیکرد بۆ یٔەوەی عێراق لە پەیوەنییەکانی دەرەوەیدا پشت دەبەستێت بە پرەنسیپی هاوسەنگی و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری لە پێناو پاراستنی سەروەری و یٔارامی عێراق، ھەروەھا راشیگەیاند عێراق کاری هاوبەش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکات لە پێناو ھێنانەکایەوەی یٔارامی و یٔاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گرنگی و مکۆری عێراقی نیشاندا بۆ درێژەدان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە جەنگی دژ بە تیرۆر و وشککردنی سەرچاوەی دارایی گروپە تیرۆریستییەکان، لە پێناو هێنانەدی یٔاشتی و یٔاسایش لە ناوچەکە و جیھاندا، سەرۆک بەرھەم جەختیشیکردەوە لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و رێگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری پەتاکە بۆ زامنکردنی سەلامەتی گەلان.
لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی فنلەندا پانەندبوون و سوربوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی یٔاسۆی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە تەواوی بوارەکاندا، ھەروەھا یٔاماژەشیکرد بۆ قوڵی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی پەرەپێدانی بۆ یٔاستێکی بەرزتر.