بەغدا – ا ه ع دكتۆر ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە كارنامەی سەید حاجی هارونا ئەنجوجو باڵیۆزی نوێی نێجیریای وەرگرت. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە وەزارەتی دەرەوە رایدەگەیەنێت جەعفەری تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بە جۆرێك لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و نێجیریادا بێت، لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش كە ئەركی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكان و دەستەبەركردنی دەرفەتی وەبەرهێنانی پێبسپێردرێت، داواشی لە نێجیریا كرد رێكەوتنی بازرگانی كە لەساڵی 1977 دا لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ كراوە كارابكاتەوە. لای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی نەیجیریا تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگیپێدانی وڵاتەكەی بە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش لەعێراقدا بەو پێیەی پەیوەندی گرنگی لەگەڵ بەغدادا هەیە، وتیشی وڵاتەكەی لێكۆڵینەوە سەبارەت بە كاراكردنەوە رێكەوتنی ساڵی 1977 دا دەكات و رێكەوتنی تریشی لە بوارەكانی خوێندن و تەكنەلۆژیا و زانیاری بۆ زیاد دەكرێت.