سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سەرۆك فراكسیۆنه‌كان گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ى تەواوكردنی خشتەی بازنه‌كانى هەڵبژاردن

  • 22-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی حەسەن كەعبی جێگری یەكەم لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی یاسایی كۆبویەوە سەبارەت بە بازنه‌كانی هەڵبژاردن و  كۆپی كۆتایی یاسای هەڵبژاردنەكان كە پێشتر ئەنجومەن دەنگی لەسەر دابوو.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە تەواوكردنی خشتەی بازنه‌كانی هەڵبژاردن و دەستەبەركردنی پێداویستیەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ ئەنجاندانی هەڵبژاردن و گرنگی هەستانی حكومەت بە پێشكەش كردنی پشتیوانی تەواو بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەهەموو بوارەكانی دارایی و لۆجستی و ئەمنی بۆ ئەوەی بتوانێت هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەر و پاك بێگەرد ئەنجام بدات.