وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2706توشبووى نوێى كۆرۆنا وچاكبوونه‌وه‌ى 2197چاكبوونه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 22-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،ڕایگه‌یاند 2706  توشبووى نوێى كۆرۆنا،وچاكبوونه‌وه‌ى2197 كه‌سى ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،بڵاویكرده‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆ 2706 توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆماركرد لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 2706 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها 92 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و 2197 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە". 
     
    بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە ئێستادا 99865 هاوڵاتی تووشی نەخۆشیەكە بوون، و 67147هاوڵاتی چاكبوونەتەوە و كۆی مردووانیش بۆ 4042 كەس بەرزبوو ەتەوە.