به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ،سه‌ركۆنه‌ى هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان له وانه‌بێژه خۆبه‌خشه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر یه‌كێك له ده‌رگاكانى ناوچه‌ى سه‌وز،هه‌روه‌ها هۆشدارى دا له به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى داواكارى ره‌واى خۆپیشانده‌ران و هه‌نگاونه‌نان به‌ره‌و هێز و سه‌ركوتكردن و توندوتیژى.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى كه‌عبى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى اژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كه‌عبى به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشانه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر وانه‌بێژان و پێشترش به‌رامبه‌ر خاوه‌ن بروانامه باڵاكاندا كراوه،هه‌روه‌ها دژى ده‌رچوانى زانستى سیاسى و كرێى رۆژانه و چه‌ند خۆپیشانده‌رێكى ئاشتى خوازى دیكه كه مافى ده‌ستورى خۆیان ئه‌نجام دا"، داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت به‌هۆى دووباره‌بونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى توند‌و تیژى دژى هاوڵاتیانى سڤیل و دیارى كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ستاون به ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره قێزه‌ونه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
كه‌عبى وتیشى" به ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز به‌هێچ شێوه‌یه‌ك جێگاى قبوڵ كردن نێه".