به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختى كرده‌وه هه‌نگاوه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گرنگه بۆ له ناوبردنى گه‌نده‌ڵى له ده‌روازه سنوریه‌كان.
به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ،به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) راگه‌یاند:" هه‌نگاوه‌كانى كازمى له نێوانیشیان گۆرینى كه‌رته سه‌ربازیه‌كان كه ئاسایشى ده‌روازه‌كانیان به‌ده‌سته به هێزى دیكه كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ به جێ گه‌یاندنى كاره‌كانیان هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ له ناوبردنى گه‌نده‌ڵى له ده‌روازه‌كان".
زیادى وتیشى به‌ستنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كان به كامێراى چاودێرى و له‌به‌غداوه كۆنترۆڵبكرێت ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتى كردن وچاودێرى ئاسانتر ده‌كات"،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى پشت به‌ستن به‌كارمه‌ندى هونه‌رى پێشكه‌وتوو كه‌به‌ئامێرى نوێ كاربكه‌ن بۆ خێراتركردنى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى كاڵا وشمه‌كه‌كان.