بانكى ناوه‌ندى دابین كردنى موچه‌ى مانگى ته‌موزى فه‌رمانبه‌رانى راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 22-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    باكى ناوه‌ندى عێراقى رایگه‌یاند موچه‌ى مانگى ته‌موزى فه‌رمانبه‌ران دابین كراوه‌ و له‌ ئێستادا له‌ حیسابى وه‌زاره‌تى دارایه‌.
     
    ئیحسان یاسرى به‌ریوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى له‌ بانكى ناوه‌ندى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند :" بانكى ناوه‌ندى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاڵوگۆرى به‌ برى پێنج ترلیۆن كرد بۆ دابین كردنى موچه‌ى مانگى ته‌موزى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان". 
     
    شه‌مران پێشبینى كرد كه‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ پێش جه‌ژنى قوربان دابه‌ش بكرێت".