وه‌زیرى كار: له‌سه‌دا 77ى بیمه‌ى فریاگوزارى به‌سه‌ر سوودمه‌ندان دابه‌شكراوه‌

ناوخۆ
  • 22-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عادل ركابى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاشكرایكرد ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 77ى بیمه‌ى فریاگوزارى به‌سه‌ر سوودمه‌ندان دابه‌شكراوه‌.
     
    ركابى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،سوودمه‌ندان به‌پێى ڕێنماییه‌كان ڕێژه‌ى دیكه‌ى بیمه‌كه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ ناوچه‌ هه‌ژاره‌كانى ناوه‌راست و باشور ده‌گرێته‌وه‌".
     
    وتیشى  ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سودمه‌ند بوون له‌ بیمه‌ى فریاگوزارى،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ دوو كه‌س له‌وانه‌ى خۆیان ناونووس كردووه‌ ناوكانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى جێ به‌جێ نه‌كردنى رێنماییه‌كان،ئه‌وه‌شى ماوه‌ته‌وه‌ 4 بۆ 5 ملیۆن كه‌س ده‌بێت".
     
    وه‌زاره‌تى پلاندانان رایگه‌یاند برى 300 ملیار دینار دابین كراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ند بوون له‌ قه‌یرانى كۆرۆنا".