به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وشاندى یاوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،كۆتایی به‌سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یان بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران هێنا كه‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى خایاند.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌م سه‌ردانه گفتوگۆ نێوان مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وحه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێران كرا ،هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه كهخوازیارن ئاسۆى په‌یوه‌ندییه ئابوورى ورۆشنبیرییهكانى نێوان هه‌ردوو پته‌وتر بكه‌ن ،هه‌روه‌ها له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وهاوكارى ته‌ندروستى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،له‌گه‌ڵ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كان له‌پێناو پاڵپشتى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چاوى كه‌وت بهعهلى خامه‌نه‌یی ڕێبه‌رى شۆڕشى ئیسلامى.
هه‌ردوو شاندى عێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وئێرانى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئیسحاق جهانگیرى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ئیسلامى ئێرانى،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانیان سازكرد وباسیان لهكاراكردنهوهى ڕێككه‌وتننامه‌ى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه،وڕێكارهكانى نه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان ،ولابردنى ئه‌و گرفتانه‌ى له‌ڕێره‌وى هاوكارى هاوبه‌ش.
كازمى وشاندى یاوه‌رى چاوى كه‌وت به‌محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ،وله‌و دیداره ئه‌ركى دوولایه‌نى لهتێپهڕاندنى لێكه‌وته‌كانى ته‌ندروستى وئابوورى په‌تاى كۆرۆنا تاوتوێ كرد،وئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى هاتۆته ئاراوه به‌هۆى قه‌یرانى ئابوورى ئێستایی ،له‌گه‌ڵ ئه‌ركى دوولایه‌نى بۆ تێپه‌ڕاندنیان به‌و پێیه‌ى خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى عێراقى وئێرانى بگه‌یه‌نێت.